بۆ پرسین مەپرسە، یەکسەر بپرسە
زۆر کات لە شوێنان، یەکێک دەردەکەوێت و پرسیارێکی لەم شێوەیە دەکات،
فڵان:
کە پرسیارێکی خراپە و هاوشێوەکانیشی خراپن. وەک ئەوە وایە گوتبێتی،
فڵان:
هۆکاری زۆر هەیە کە ئەو کەسانەی لە فیسار شارەزان و لێی دەزانن پشتگوێی دەخەن و وەڵامی نادەنەوە. پرسیارەکە پرسیاری زۆرتر دەکات لەوەی کە پێویستە.
ئەو پرسیارە داوا لە خەڵک دەکات کە بەرپرسیارێتی وەربرگن. پرسیار لە
ئاسوودەیی خەڵک بەرامبەر تواناکانیان دەکات.
هەروەها، لەوانەشە پرسیارەکە وەک ئەمە ببینرێت..
فڵان:
..کە شتێکی زۆر نالەجێیە. ئەگەر خۆی نەیەوێت کێشەکەی چارەسەر بکات، بۆچی خەڵک بۆی بکات؟
چارەسەرەکەی ئەوەیە کە بۆ پرسین نەپرسێت و یەکسەر بپرسێت. خەڵک وەڵامی "پرسین بۆ پرسین" زۆر کەم دەداتەوە یان هەر نایداتەوە، بەڵام ئەگەر یەکسەر پرسیارەکە بکرێت لەوانەیە سەرنجی هەندێک کەس ڕابکێشێت و ڕاستەوخۆ وەڵام بدرێتەوە.
بەکورتی، نابێت بگوترێت "شارەزایەکی فیسار هەیە؟"، دەبێت یەکسەر بگوترێت "چۆن بە فیسار [فڵان] دەکرێت و [شتی پەیوەندیداری دیکە]؟" یان شتی هاوشێوە.
کێشەی هاوشێوە: کێشەی XY، سڵاو مەکە. زۆرتر بخوێنەوە: How do I ask a good question?، ئەگەر کاتی زۆرتریشت هەبوو: How To Ask Questions The Smart Way.